The Diwaxan Podcast
The Diwaxan Podcast
  • 157
  • 3 815 346
چی لە کارەساتی فەڵەستین فێربین؟ ئاین یان نەتەوە! پرس و بنەمایەکی ئەخلاقی - پۆدکاستی دیوەخان #130
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان گفتوگۆیەک دەکەین دەربارەی کێشەی فەڵەستین لە دیدێکی ئەخلاقیەوە، مەبەستی میدیا لە زەقکردنەوەی هەندێک ڕووداو و پشتگوێخستنی هەندێکی تر، ئەرک و ڕۆڵی ئێمەی کورد لەم پرسەدا.
سوپاس بۆ سپۆنسەرەکانمان:
زۆر سوپاس بۆ سپۆنسەرەکانمان:
لەزوو - Lezzoo
lezzooeats
یو کەی پیتزا - UK Pizza
ukpizzaandmore
0:00 دەستپێک
‎4:50 ورووژاندنی بابەتی هەستیار
‎8:46 هەڵوێستمان سەبارەت بە دۆسیەی فەڵەستین
‎16:20 ئەجێندای میدیا لە زەقکردنەوەی بابەتەکان
‎25:41پشتگیریکردن و کردەوەی چاکە
‎30:00 ئاساییبونەوەی بارودۆخی سەخت
‎34:00 بنەما ئەخلاقییەکانی هاوخەمی و پشتگیریکردن
‎39:30 توندڕەوی فکری و ئاینی
‎49:00 هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی و گۆڕانکاری لە خۆمانەوە
‎55:30 بەدەستهێنانی ئامانج و بەها لە ئینتیما بوون
‎57:07 قبووڵکردنی جیاوازی فکریی
‎59:17 ڕاگرتنی هاوسەنگی لە نێوان بابەتەکان
‎1:02:00 بە سیاسیکردنی دۆسیەی فەڵەستین
‎1:03:20 پشتگیری کورد بۆ فەڵەستین
‎1:03:50 پشتگیری جیهانی بۆ فەڵستین
‎1:04:50 گرنگی فکریی میانڕەو
‎1:08:48 کۆتایی
Переглядів: 9 209

Відео

سەنار کەریم: خاوەنی UK Pizza، بیرکردنەوەیەکی ڕوحی بۆ بزنس - پۆدکاستی دیوەخان #129
Переглядів 29 тис.День тому
لە ئەڵقەی ئەمجارە لەگەڵ دامەزرێنەری UK پیتزا کاک سەنار، گفتوگۆیەک دەکەین سەبارەت بە نهێنی سەرکەوتن لە بزنس و شێوازی درووستی بەڕێوەبردن و چیرۆکی سەرکەوتنی UK پیتزا! سۆشیاڵ میدیای کاک سەنار: sanar_karem زۆر سوپاس بۆ سپۆنسەرەکانمان: لەزوو - Lezzoo lezzooeats یو کەی پیتزا - UK Pizza ukpizzaandmore بەشەکان: دەستپێک 0:00 فەزڵ و گەورەیی خودا لە دابینکردنی ڕ...
سەهەند ئەتێلەر: وێرانی شار، خانووی سەقەت، تەلارسازی مانادار! - پۆدکاستی دیوەخان #128
Переглядів 19 тис.14 днів тому
سوپاس بۆ سپۆنسەرەکانمان: لە ئەڵقەی ئەمجارە لەگەڵ تەلارساز سەهەند، گفتوگۆمان کرد دەربارەی پەیوەندی نێوان تەلارسازی و دیزاین، گرفتەکانی دیزاین لە کوردستان و چۆنێتی چارەسەرەکردنیان! سۆشیاڵ میدیای کاک سەهەند: sahands.atelier زۆر سوپاس بۆ سپۆنسەرەکانمان: لەزوو - Lezzoo lezzooeats یو کەی پیتزا - UK Pizza ukpizzaandmore بەشەکان: دەستپێک 0:00 کورتەیەک لەسەر ...
حەمە کوردش: دزینی یاری، گەیمینگی خۆش، یادگاری مناڵی😂🎮
Переглядів 81 тис.Місяць тому
ئەڵقەی ئەمجارەمان لەگەڵ خاڵە حەمە کوردشە، کە یەکێکە لە بەناوبانگترین گەیمەرەکانی کوردستان. لەگەڵ خاڵە حەمە باسێکی یادگارییەکانی مناڵی و گەیمینگ ئەکەین. سوپاس بۆ سپۆنسەرەکانمان: ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کەلتوور - KCAC kcac_kurdistan لەزوو - Lezzoo lezzooeats ڤانە - Vana vanafurniture ‎0:00 دەستپێك ‎1:43 دواکەوتن و ناساندنی خاڵە حەمە ‎3:30 مەسەلەی ژ...
رەوا جەلیزادە: ترس و ئازارەکانی دایك، لێدانی مناڵ، خۆشەویستی ئۆتیزم - پۆدکاستی دیوەخان #126
Переглядів 50 тис.Місяць тому
پۆدکاستی ئەمجارەمان لەگەڵ خاتوو ڕەوا جەلیزادەیە، کە دایکێکی زۆر میهرەبان و بە توانایە، ڕەوا خان باسی چیرۆکی خۆی ئەکات کە بوون بە دایك چۆن ژیانی گۆڕی، خاوەنی براندی خۆی بوو و بەڕێوبەری کۆمپانیا بوو بەڵام وازی لە هەموو کارەکانی هێنا لە پێناو پەروەردەکردنی کچە تاقانەکەی. ئەتوانن کتێبی (ماریا و مشکۆکە) لە ئینستگرامەکەی ڕەوا خان پەیوەندی پێوە بکەن و داوای بکەن سۆشیاڵ میدیای رەوا خان: r...
لە شاخەوە بۆ کۆشکی سپی: یەکەمین دکتۆرای زانکۆی سلێمانی، دکتۆری ٣ زانکۆی نێودەوڵەتی! - #125
Переглядів 26 тис.Місяць тому
ئەڵقەی ئەمجارە لەگەڵ دکتۆر سامان شاڵی باسی ئەزموونی زۆر دەوڵەمەندی چەن ساڵەی خۆی دەکات، یەکەم کەس بووە کە بڕوانامەی دکتۆرا بەدەستبهێنێت وەکو قوتابی زانکۆی سلێمانی لە وڵاتی بەریتانیا، و خزمەتێکی زۆری کردووە بە شۆڕشی کورد و پێشمەرگە لە شاخدا، دامەزرێنەری کۆنگرەی کورد بووە لە ئەمریکا و خزمەتێکی زۆری بە دۆزی کورد کردووە لە ئەمریکا. هەروەها باسێکی بارودۆخی سیاسی و ئابووری و ئەکادیمی کوردستان دەکات. ...
گەشتێك بە ناو مێژوودا: لە قەڵای ئاکرێی کۆنەوە بۆ تەکنەلۆژیای KCAC سەردەم!
Переглядів 6 тис.Місяць тому
ڤیدیۆی ئەمجارەمان سەردانێکە بۆ قشلەی ئاکرێ و ئامادەبوون لە ئیڤێنتی پڕتەقاڵی شین، لەوێ ئاشنابووین بە کۆمەڵێک شوێنەواری مێژووی زۆر گرنگ کە لە لایەن KCACەوە بە کاری هونەری و کلتووری سەرنجڕاکێش ڕازێندراونەتەوە. سوپاسێکی تایبەت بۆ ناوەندی کەلتوور و هونەر KCAC: ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کەلتوور - KCAC kcac_kurdistan سوپاس بۆ سپۆنسەرەکانمان: لەزوو - Lezzoo lezzooeats ڤا...
دکتۆر زانا ئەحمەد قەساب: نەخۆشییەکانی دڵ و دەروون، جنۆکە و خۆکوشتن و زانست! - پۆدکاستی دیوەخان #124
Переглядів 79 тис.2 місяці тому
ئەڵقەی ئەمجارەمان لەگەڵ دکتۆر زانا ئەحمەد قەسابی زۆر ئازیزە کە دکتۆری دەروونی و دەروونشیکارە. دکتۆر زانا باسی جیاوازی نێوان ئیشی پزیشکانی مێشک و دەمار لەگەڵ پزیشکی دەروونی ئەکات و مێژووی سەرهەڵدانی نەخۆشییە دەروونییەکان ڕوون ئەکاتەوە. وە هەروەها باسی نەخۆشییە دەروونییەکان ئەکات لە ڕووی زانستی و ئیسلامییەوە. وە نەخۆشی خەمۆکی و چارەسەرەکانی لەگەڵ کاریگەری ژینگە لەسەری بە جوانی ڕوون ئەکاتەوە. سۆشی...
باریکان: ژنی ماڵەوە و سەرکردە، ئازاری ژن و پیاو، کاندیدی پەرلەمانی ئەوروپا! - پۆدکاستی دیوەخان #123
Переглядів 30 тис.2 місяці тому
ئەڵقەی ئەمجارەمان لەگەڵ باریکان خانی زۆر ئازیزە، باریکان کۆمەڵناسێکی کوردە و زۆربەی ژیانی لە دانیمارک ژیاوە و یەکێک بووە لەو کەسانەی کە خزمەتێکی زۆری کردووە لە ڕێگەی سۆشیاڵ میدیا و لە ئێستادا خۆی کاندید کردووە بۆ یەکێتی نوێنەرانی ئەوروپا وەکو ئافرەتێکی کورد! باریکان باسی ژن و سەرکردایەتی و گرنگی زمانی دایک دەکات و ڕوونیشی دەکاتەوە کە چۆن پیاو و ژن هەردووکیان ڕۆڵ و بایەخی خۆیان هەیە. هەروەها باس...
جەژنی دیوەخان: میوانەکان لە پشتی کامێرا، خۆشترین ئەڵقەکانمان، راستی ژیان! - پۆدکاستی دیوەخان #122
Переглядів 17 тис.2 місяці тому
ئەڵقەی ئەمجارەی دیوەخان تەنیا خۆمانین! باسێکی جەژن و ماندووبوونی ڕەمەزان ئەکەین، هەروەها باسی خۆشترین ئەڵقەکانی دیوەخان و میوانەکان ئەکەین کە لە پشتی کامێرا چۆنین،لەگەڵ چەن ڕاستییەکی ژیان کە لەم ماوەیە بۆمان دەرکەوتووە. سوپاس بۆ سپۆنسەرەکانمان: ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کەلتوور - KCAC kcac_kurdistan لەزوو - Lezzoo lezzooeats ڤانە - Vana vanafurniture
دکتۆر نەوزاد باجگر: پزیشکی دڵ، بازرگان و سەرمایەدار، نووسەر و شاعر - پۆدکاستی دیوەخان #121
Переглядів 53 тис.3 місяці тому
ئەڵقەی ئەمجارەمان لەگەڵ دکتۆر نەوزاد یەحیا باجگرە، دکتۆر نەوزادی ئازیز دکتۆری دڵ بووە و ماوەی ٢٣ ساڵ خزمەتی کردووە، جگە لەوە پیاوێکی ئیشکەر بووە و ئێستا یەکێکە لە گەورەترین سەرمایەدارەکانی کوردستان و خاوەنی ٣٢ کۆمپانیایە، دکتۆر کەسێکی ئەکادیمیشە و نزیکەی ٤٢ کتێبی نووسیوەو تابلۆکێشیشە و، دکتۆر باسی چۆنێتی خۆ بەرەو پێش بردنی گەنج دەکات و باسی پارە و کارکردن و گرنگی خێزان دەکات زۆر سوپاس بۆ سپۆنسە...
مەلا و ڵایڤی تیکتۆک، خواپەرستی لە دەرەوەی مزگەوت، تۆبەکردنی گەنج - پۆدکاستی دیوەخان #120
Переглядів 98 тис.3 місяці тому
ئەڵقەی ئەمجارەمان لەگەڵ مامۆستا سۆرانی زۆر ئازیزە، مامۆستا بە زمانێکی شیرین باسی شێوازە جیاوازەکانی گەیاندنی دین ئەکات کە چۆن لە ڕێگەی تیکتۆکەوە ئامۆژگاری و ڕێنمایی خەڵک بە گشتی و گەنج بەتایبەتی ئەکات و باسی ئەوە ئەکات کە لە سەردەمی ئێستادا تیکتۆک بەکارھێنەرێکی زۆری ھەیە لە کوردستان و ھەبوونی کەسانی وەک ئەم لە تیکتۆکدا زۆر گرنگە و تێکەڵبوونی لەگەڵ گەنجدا و ھۆشیارکردنەوەیان بە شێوازێکی نەرم و گە...
مێژووی کورد لە ئیسلامدا: سەربەخۆیی، ئاشتی، شەڕ و شمشێر! - پۆدکاستی دیوەخان #119
Переглядів 38 тис.3 місяці тому
لە ئەڵقەی ئەمجارە لەگەڵ مامۆستا ئەبوبەکر کاروانی باسی مێژووی کورد ئەکەین لە ناو ئیسلامدا و لە پێش ئیسلامدا. باسێکی ئەو هەموو کەسایەتییە مێژووەیەی کورد ئەکەین کە خزمەتیان بە ئیسلام گەیاندووە و پرسیاريکی گرنگ وەڵام ئەدەینەوە کە کورد هیچ سوودێکی لە ئایینی ئیسلام وەرگرتووە؟! سۆشیاڵ میدیای مامۆستا ئەبوبەکر کاروانی AbubakirKarwani/ زۆر سوپاس بۆ سپۆنسەرەکانمان ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و ...
بەسەرهاتەکانی مانگ: فکرە دزین،خەمی پارە، کتێب و قسەی دووبارە.
Переглядів 29 тис.4 місяці тому
ئەڵقەی ئەمجارەی دیوەخان بە ستایلێکی جیاوازە و تەنها خۆمانین کە باسی گرنگترین بابەت و بەسەرهاتەکانی مانگەکە ئەکەین کە بەسەرمان هاتووە! زۆر سوپاس بۆ سپۆنسەرەکانمان ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کەلتوور kcac_kurdistan لەزوو lezzooeats Vana vanafurniture بەشەکان ‎0:00 سەرەتایەکی نوێ! ‎1:15 پیاسەیەکی ئۆفیسەکە ‎3:20 نوێترین سپۆنسەرەکانمان! ‎4:43 ئەم ئەڵقانە ...
بنمەکانی دڵخۆشبوون: ئیشکردن و پارە، خۆدۆزینەوە، ونبوونی گەنج - پۆدکاستی دیوەخان #118
Переглядів 41 тис.4 місяці тому
لە پۆدکاستی ئەمجارەمان لەگەڵ کاك عبدالسلام باسی چەن بابەتێکی گرنگی قووڵ ئەکەین کە سەرکردایەتی چییە؟ پێویست ئەکا هەموو کەسێك سەرکردە بێت هەروەها پرسیارێکی تر کە لە مێشکمان بوو و ماوەیەكە زۆر بیری لێ ئەکەینەوە، خۆ دۆزینەوە چییە؟ ئایا پێویستە هەموو کەسێك خۆی بدۆزێتەوە؟ باشە خۆدۆزینەوەش ئێستا بۆتە کێشەیەك کە پێویستە چارەسەری بکەین بەڵام لە سەرەتادا خۆی چارەسەرێك بووە بۆ کێشەکان. سۆشیاڵ میدیای کاک ع...
گەشتی ئەندازیارێک؛ مامەڵەی ملیۆن دۆلار، ئەزموونی وڵاتان، ترس لە مردن - پۆدکاستی دیوەخان #117
Переглядів 57 тис.4 місяці тому
گەشتی ئەندازیارێک؛ مامەڵەی ملیۆن دۆلار، ئەزموونی وڵاتان، ترس لە مردن - پۆدکاستی دیوەخان #117
زەحمەتییەکانی بوون بە دکتۆر لە کوردستان: خوێندنی زۆر، ئیش و پارە، نەبوونی کات - پۆدکاستی دیوەخان#116
Переглядів 46 тис.4 місяці тому
زەحمەتییەکانی بوون بە دکتۆر لە کوردستان: خوێندنی زۆر، ئیش و پارە، نەبوونی کات - پۆدکاستی دیوەخان#116
قانع سەنگەسەری: ئەزموونی ١٠ ساڵ زیاتر لە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان - پۆدکاستی دیوەخان #115
Переглядів 18 тис.5 місяців тому
قانع سەنگەسەری: ئەزموونی ١٠ ساڵ زیاتر لە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان - پۆدکاستی دیوەخان #115
ئەو درۆیانەی رۆژانەی تێی دەژین: ئەزموونی دەرووناسێك لەگەڵ کۆمەڵگەی کوردی - پۆدکاستی دیوەخان #114
Переглядів 56 тис.5 місяців тому
ئەو درۆیانەی رۆژانەی تێی دەژین: ئەزموونی دەرووناسێك لەگەڵ کۆمەڵگەی کوردی - پۆدکاستی دیوەخان #114
محەمەد بەگی بابان: میری بابان - پۆدکاستی دیوەخان #113
Переглядів 17 тис.5 місяців тому
محەمەد بەگی بابان: میری بابان - پۆدکاستی دیوەخان #113
دکتۆرە ڕێواز فایەق: چیرۆکی سەرۆکی پەرلەمان - پۆدکاستی دیوەخان #112
Переглядів 26 тис.5 місяців тому
دکتۆرە ڕێواز فایەق: چیرۆکی سەرۆکی پەرلەمان - پۆدکاستی دیوەخان #112
دکتۆر عوسمان هەڵەبجەیی: ئازادبوون لە توندڕەوی! - پۆدکاستی دیوەخان #111
Переглядів 108 тис.6 місяців тому
دکتۆر عوسمان هەڵەبجەیی: ئازادبوون لە توندڕەوی! - پۆدکاستی دیوەخان #111
ئاهەنگ کاوانی: چیرۆکی دایکێك لەگەڵ شێرپەنجە! - پۆدکاستی دیوەخان #110
Переглядів 16 тис.6 місяців тому
ئاهەنگ کاوانی: چیرۆکی دایکێك لەگەڵ شێرپەنجە! - پۆدکاستی دیوەخان #110
٥ گرنگترین خاڵ بۆ تەمەنی ٢٠ەکانت!
Переглядів 34 тис.6 місяців тому
٥ گرنگترین خاڵ بۆ تەمەنی ٢٠ەکانت!
قانع خورشید: خۆشەویستی و دڵشکان لە ئیسلامدا - پۆدکاستی دیوەخان #109
Переглядів 93 тис.6 місяців тому
قانع خورشید: خۆشەویستی و دڵشکان لە ئیسلامدا - پۆدکاستی دیوەخان #109
د. هەژار سەلام: گەڕانەوە بۆ ژیان - پۆدکاستی دیوەخان #108
Переглядів 68 тис.7 місяців тому
د. هەژار سەلام: گەڕانەوە بۆ ژیان - پۆدکاستی دیوەخان #108
بڕوا جەزا :کارەساتەکانی گەنج! - پۆدکاستی دیوەخان #107
Переглядів 136 тис.7 місяців тому
بڕوا جەزا :کارەساتەکانی گەنج! - پۆدکاستی دیوەخان #107
دکتۆر کاروان یاسین: وانەکانی ژیانی پزیشکێکی فریاکەوتن - #106
Переглядів 15 тис.7 місяців тому
دکتۆر کاروان یاسین: وانەکانی ژیانی پزیشکێکی فریاکەوتن - #106
پێشەوا ئەحمەد: لە دوکاندارێکی هەڵەبجەوە بۆ بەڕێوبەرێك لە فەیسبووك - #105
Переглядів 55 тис.7 місяців тому
پێشەوا ئەحمەد: لە دوکاندارێکی هەڵەبجەوە بۆ بەڕێوبەرێك لە فەیسبووك - #105
شەنکار ئیبراهیم، وەرزی نوێ! - پۆدکاستی دیوەخان #104
Переглядів 35 тис.7 місяців тому
شەنکار ئیبراهیم، وەرزی نوێ! - پۆدکاستی دیوەخان #104

КОМЕНТАРІ

  • @cia_sherzad_burhan_bla906
    @cia_sherzad_burhan_bla906 Годину тому

    بەس پرسيارێک من ئەتوانم ئاينم بگۆڕم بەڵام نەتوانم نەژاد و ڕەچەڵەکم بگۆرم

  • @user-hr3gk7ts1j
    @user-hr3gk7ts1j 2 години тому

    ❤❤

  • @sarafatih2913
    @sarafatih2913 4 години тому

    Dastxosh❤❤

  • @sajablbas911
    @sajablbas911 4 години тому

    مامۆستا هەلۆ بانگبکەن ئەوجارە

  • @nigaasaad5456
    @nigaasaad5456 15 годин тому

    دەسەکانتان خۆش بێ هەمیشە بۆ پۆدکاستە جوان و پڕزانیاریەکانتان بەڵام لێرە ئەبوو زیاتر خۆتان پڕزانیاری بکردایە و زیاترتان بخوێندایتەوە لەسەر مێژووی فەڵەستین و لەسەر حوکمەتی فاشلی ئەوێ و لەسەر ئەوکاتەی کاک محمد باسی ئەکا ئەوان صەدامیان خۆش ئەوێ هاوسۆزیان بۆ ئێمە نیە و زۆر زیاتر بەدواداچوونی بۆ بکەن چونکە ئەوە لە ئێوە ناوەشێتەوە ئاوا لەسەر مەسەلەیەکی جیهانی ئیسلامی قسەبکەن جا جیوازیەک لەنێوان هەموو ئەوکێشانەی باستان کرد و کێشەی غەززە ئەوەیە ئەوانی تر لەناوخۆی خۆمانە و بەدەسی موسڵمانە و بەیارمەتی ئەمریکا و ئەورووپا هەمووی بەربۆتە گیانی یەکتر چی ئەوەی تورکیا بە کوردی ئەکات و چی ئەوەی لە سودان ڕوو ئەدات ئەوانەشی لە ئەفریقا ڕوو ئەدەن هەمووی هۆکارەکەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیەتی و لەگەڵ خەڵکی ناوخۆی وڵاتەکە خۆی..... یەک شتی تر بەجدی تا ئێستا ڕوون نەبۆتەوە بۆتان کە بۆچی کیمیابارانی هەڵەبجە و ئەنفالی کورد بە جینۆساید دانانرێ وائەزانن لەبەر ئەوەیە ئێمە وەک کورد هیچ هەوڵ نەدراوە نەخێر هەموو بەڵگەیەکیش هەیە بەڵام بەهۆی ئەوەی دەسی کورد خۆی تیابووە و هەمووشی ئەزانێ کێ بووە لەگەڵ چەکی ئەڵمانی و ئەمریکی بووە ئیتر ئێستا خۆیان دێن ئەڵێن بەڵێ ئێمە کردمان داوای لێبوردن ئەکەین 😅 واوو..... دەزانم دەی بینن زۆر پۆدکاستەکەتانم دووبارە کردوە تا بەهەڵە لێتان تێنەگەم قسەکانتانن جوانن تا ئەوکاتەی بۆ کەسێ زانیاری نەبێ بەڵام ناکرێ ئێوە زانیاریتان نەبێ و باسی با بەتێ بکەن جەنگەکە جەنگێکی ئاسای نیە جەنگێکە لەبەینی( موسڵمان و کافر) ئیتر کۆتای هەر خۆی ئەو قسەیە لەسەروو هەموو شتێکەوە کە بیکەینە پێش نەتەوەی خۆمان

  • @DdDd-kl9oo
    @DdDd-kl9oo День тому

    سلاو برا من خەلکی دەشتی نەینەوا ( القوش/تلکیف/ نینوا) ئیزیدیم زوربەی ئێزیدیەکان لەو ناوچە دەژین و لە شنگال لە سەر سنوری موسل لبەر هێرشەکانی دوژمنی ئاینی من نەمانتوانیوە لە نێو پارێگاکان دا بژین لبەر هێرشەکان و بنبرکردنی ئێمه چونکی جێگەی قەبولکردن نین ..زۆربەی بەلگە مێژویەکان و کەسە بە تەمەنەکانی دهوک و زاخو ە هەولیر و سلێمانی دەلێن پێشتر ئێرە جێگای ئێزدیاکان بوو چون لە ٢٠١٤ دا..ش وایان لە ئێمه کرد هەزاران لە ئێزدیەکان کوشتن و بازرگانی بە کچانی ئێمە کرد و پەرستگاکانی ئێمە تقاندنەوە واتە (چیتر ئێرە جێگای ئێوە نیه ) ٧٤ جار وایان بەسەر ئێمە هێناوە بە سەرکرداتیا جیاوازەکان .......سەرەرای ئەو هەموو شتە تا ئێستا وا لە مێشکی نەوەکانیان چەساندوە کە ئێزدیاکان شەیتان پەرستن بروا بە خوای گەوره نا هێنن و خویان نا شون تا دەبنە شێخ یان زۆر پیس و بۆگەنن یان نا بێ جوابی سەلامەکەی بەی و هەزاران پوختان و درو بە ئێمەوە بەستوە بو؟ لبەر ئەوەی حەز لە ئێمە ناکەن و ئێمە ئەوندە سالە لسەر ئاهینی خومان جێگر ماینەوە و ئەو رێگەیە جێمان نە هێشت کە خوای گەورە ئێمە لەسەر هێناینە هەبوون ... چون تورکەکان وایان لە نەوەکانیان کردوە حەز بە کورد نەکەن و رقیان لێ بێت موسلمانی کورد وایان لە منالەکانیان کردوە.. دەبێت هەموو گەنجەکان ئەم راستیه بزانت ئێزدیەکان پیس و قێزون نین و ئەگەر پێداچونەوە بو ئاهینی ئێمە بکەن زۆر بە جوانی و روونی وەسفی جوانی و تاقانەی خوا مان کردوە ئەسلەن وشەی شەیتان لە ئاهینی ئێەمەدا نیه وجود بو ئەم شتە نیه چونکی بروا مان وایه چاکی و خرابی لە دەرگای خوای تاقانە دێنەوە ... هەر بە ئێمە دەلێن ئێوه جماعەتی شەیتانن وووو یعنی چون دەبێ گەلێک پەرستنی شەیتان بکەت و بو هاورێیەکانی باش بێت و خوای گەورە لە ٧٤ فرمان رزگاریان بکات...ئێمە هەرگیز جێگەی قەبولکردن نەبوینه هەرگیز پێیان وایه ئێمە خراپین و پیسین .....لوتکەی گەمژەییه رەقت لە شتێک بێت لە سەر بنمای (هەر وا و تەواو ) کاکە رقم لێیە و تەواو وسس هەرواا 🤷 ....تەواوە هەر کەس ئاهینەکەی خوی پێ باشە و حەزی لێیە بەس نابێ هەر بلێی تو لە دینی من نەبی کافری شەیتانی نازانم چیی ...ئەوانەی تێکەلاوی لە گەل ئێزیدیەکان هەیە دەزانن چەند مەردن چەند خاوین و مروف دوستن .کاکە ئەگەر ئێمە هەلە بین ئەو خوایەی ئێمە لە سەر ئەم ئاهینە داینەوە و ئەمر لە ئێمە کردییە حرامە لە ئاینەکەت دەربچی ئەو محاسبە لە گەل ئێمە دەکات نە وەک بەندەکانی بە هێز و چەک ....هەر چونێک بێت ئێمە بە یەک زمان قسە ئەکەین تخوا با ئەم رەقە کوتایی پێ بێت و نەوەکانی نوێ با سەریان ئارام بێت لەم ژاوەژاوە لەم توندرەویە لەم جیوازیە لەم رەقە لە رادەبەردەرە کە لەسەری گەورەبوین وە بوچونێکی هەلە و خرابکارە . سپاس بو خوێندنەوەتات ( داوای لێبوردن دەکەم بو هەر هەلەیەکی رێزمانی یان رێنویسی( املاء) چونکی خوم بادینیم ئێزدیەکان بە بادینی قسەئەکەن ).❤️❤️

  • @King-jr9nn
    @King-jr9nn День тому

    بۆ مرۆڤێک بۆ موسڵمانێک بۆ هەر باوەڕدار و بێباوەڕێک بۆ کوردێک بۆ هەر نەتەوەیەک مەسەلە و کێشەی غەززە لە ئێستادا لە پێش زۆربەی کێشەکانی ترە. هەموو کەس لێی تێ دەگات تەنها کەمێک تێ بفکرێت.

  • @Hast26
    @Hast26 День тому

    هەر بژین و دەستتان خۆش بێت زۆر جوان بابەتەکەتان ڕوون کردۆتەوە و هاوسەنگییەکی باشتان ڕاگرتووە ❤❤

  • @shaymahassan3135
    @shaymahassan3135 День тому

    Dastxoshy lawana dakam ka raxna dagrn ....awana barztrm dakanawa ❤.....wtayaki sada ballam darwneki aramt dadate❤😍🌸🌸🌸

  • @hunarraheem7311
    @hunarraheem7311 День тому

    دەستتانخۆش بێت، بەرنامەیەکی نایابە.

  • @amanj.w.mohamed12
    @amanj.w.mohamed12 День тому

    Bzhyyn🩵

  • @Mohammed_salam
    @Mohammed_salam День тому

    Dasttan xosh sherakan ❤

  • @dyako4733
    @dyako4733 День тому

    ❤❤

  • @yusfhazhar6289
    @yusfhazhar6289 День тому

    بریا بریا ئەو پۆدکاستەتان نەکردبایە . دەستان خۆش بۆ کارەکانی پێشتر هەرچەندە بەهەڵەیەک ئەو هەمووە ئیشە جوانەی پێشترتان سفر ناکەمەوە بەس هیوادارم بەو قسانە دا بچنەوە کە لەو پۆدکاستە کرتان بەڕاستی زۆر زۆر بەساردوو سڕی باسی ئەو هەموو کووشتارەی غەزە دەکەن وەک بڵێی پێتان شتێکی زۆر زۆر ئاسایییە بەڕاستی بەداخەوە . وە ئاین و نەتەوە زۆڕ زۆری فەرقە . وە ئێوە دەزانن بەو ساردوو سڕیە باسی چ شوێنێک دەکەن ؟؟؟ فەڵەستین !!! دەزانن قیبلەی یەکەمی موسوڵمانان مزگەوتی ئەقسا بووە لە فەڵەستین کە پێغەمبەرمان ص ع س پێش نوێژی بۆ هەموو پێغەمبەران کردووە لەو مزگەوتە . ئەوەش ئەوە دەردەخات کە شوێنێکی پیرۆزە . وە کاک هەرژیر دەڵێ پێویستە سەرەتا ئاگامان لەماڵی خۆمان بێ ئینجا خەمی چواردەورەکەمان بێ . کە مەخسەدی لەوقسەیە ئەوە جارێ با واز لەفەڵەستین بێنین خەریک کوردستان بین . باشە تخوا تخوا هەر بەجدی ئەو قسەیەی کرد ؟؟؟ یانی دووعا کردن تەنها بۆ کووردستان دەتوانێ بیکا بۆ فەڵەستین زۆری پێ ئەچێ ؟ حالیەن کوردستان لەچاو فەڵەستین بەهەشتە ( تەشبیهنەبێ ) ئەو کوشتاریەی لەفەڵەستین ئەکرێ ئەگەرهەر کەسەو بڵێ من حەقم نیە لەماڵی خۆم مشکیلەم هەیە ئەوانیش کەیفی خۆیتیان چێ یارمەتیان بدااا ؟؟؟ کورە لە ئاینی پیرۆزی ئیسلام ئەڵێ ئەگەر بەتێری بخەویو جیرانەکەت برسی بێو پێی بزانێ گوناحت ئەگاتێ . فەڵەستین وایلێهاتووە خەڵک گەڵای دار ئەخوا لێرەش توو خەم کووردستان تە کە هەر سەرۆکەکانی وەیان لە کووردسان کردووە . وە ئەمەش ناڵێی بڕۆن خۆتان بەکوشتن دەن لەسەر فەڵەستین هەرچەندە ئەوانەی خۆیان بەکوشتن دا لەسەر فەڵەستین هیچیان زەرە نەکردوو زۆریشیان قانزاز کرد خوای گەورە بە بەهەشتیان شاد کا ٳنشاءاللە بەس هەرنا کەمێ بە جوانی باسیان بکەن و دووعایان بۆبکەن و خەڵک وشیار کەنەوە کە خەمی فەڵەستینی بێ و شتەکە بەکەم نەزانن نەک بڵێی واللە ئێمە لەکوردستان مشکیلەمان هەیە واز لە فەڵەستین بێنن . ئەگەر بە قسە غەڵەتەکانتان دا بڕۆم هەتا سەعااتێکیتر قسە بکەم دڵم ئاو ناخواتەوە . حەزم لێنیە زۆر بچینە ناو سیاسەت بەس ئەگەر کووردستان غەدری لێ کرابێ ئەوە هەر سەرۆک و خاوەن خاک غەدری لێکردینەو ئێمەی فڕۆشتووەو غەدری لێ کردووین دەمان دەنە دەست تورکیاو ئێران و ئەمریکا . دەڵێی ئێوە ئاگاتان لە هیج نیە ؟؟؟ دوو بارەو سێبارە و دەبارە دەستان زۆر زۆر خۆش بۆ کارەکانی پێشترتان کە زۆر شاز و تاک بوون . بەس ئەو پۆدکاستە نەک هەر باش نەبوووو بگرە زۆر زۆر خراپ بوو . من وەک خۆم لەوانەشە لاتان زۆر گرینگ نەبێ بەس بەڕاستی دڵم لە دیوەخان شکا بەو قسانە . هیوادارم چۆن پێشتر دەست خۆشیەکان و پشگیریەکانتان قبوڵ دەکرد ئاوهاش ئەو ڕەخنانە قبۆڵ کەن .. لەگەڵ ڕێزێکی یەک جار زۆرم بۆتان ❤

  • @user-ww4qd5nu4f
    @user-ww4qd5nu4f День тому

    دەبینن گۆڕانی مرۆڤ چی لە پلەو پایەی دەکات پێش ئەوەی چەپڵە بۆ کەسێک لێ بدرێت دەبێت سەرەتا لە بنەچەی بڕوانن وەک ئەو دادە بەڕێزە حەیف گاڵتە بە مەنهەجێک دەکات کە ئەگەر ئەو مەنهەجە نەبایە تۆ نەت دەتوانی لەم پۆدکاستە بیت ئێستا زانیم مرۆڤ هەر چەند ئیدیعای ئازایەتی خۆی بکات ڕۆژێک خودا فەزعی نیەتی دەکات خوای گەورە هیدایەتت بدات ئەگەر وەریشت نەگرت تاقیت بکاتەوە بەوەی کە بەرگە نەگریت ..!

  • @Devin_koye
    @Devin_koye День тому

    Basha awa Click bait bww yan chi😂❤

  • @Devin_koye
    @Devin_koye День тому

    ❤❤👍🏻👍🏻

  • @sahlaali387
    @sahlaali387 День тому

    28/6/2024 Friday 💜👏🏻✅

  • @kawasalman3984
    @kawasalman3984 День тому

    وەڵاهی ئەم بۆدکاستە شایەنی ئەوەبوو د. دانا نەوزەر بێنن بەراستی خۆی شارەزای هەیە لەو بابەتە

  • @soziarismail
    @soziarismail День тому

    ماشەڵڵا کاک سەهەند چەن کوردییەکی پەتی جوانە دوێێ😍

  • @rayanwaleed238
    @rayanwaleed238 День тому

    Dasttan xosh bit bajdi diwaxan yanı aw potacast dw qolya😉😅❤❤har bchi sherakn 🥰

  • @Ashley_usa
    @Ashley_usa День тому

    یاخوا دەستان خۆش، کوردی نەگبەت ئەنفال ئەکرێت، کیمیا باران ئەکرێت بێماڵ و بێسەروشوێن ئەکرێت و بە زیندوویی ئەناژرێت کەچی قەومە بێئاگاکەی خۆشی دڵی بۆ ناسووتێ، هەموومان لەگەڵ فەڵەستینین بەڵام ماقوول نییە باسی کێشەی خۆمان نەکەین وەک بڵێی زۆر بێکێشەین و هەموو ئیش و کاری خۆمان بکەینە باس کردنی فەڵەستین #Free_Palestine #Free_Kurds_Lands

  • @sahandali7814
    @sahandali7814 День тому

    Awjara bange awa fazil bkan nasraw ba awa fazayy labware sayarau dreft ka yakami slemani u 4my iraq bwa la butallay redbull

  • @Duni892
    @Duni892 2 дні тому

    قەت نەدەبووا بەو شێوە باسی قەزیەی غەززە بکەن کە شەڕێکە لە نێوان جولەکە و موسڵمان… بەداخەوەم کە گەنجی کورد دەبێ لە همووان زیاتر و هەستیارتر باسی ئەو قەزیە بکەن کەچی زیاتر وایان لێدەکەن بێ هەڵوێست بن و بگرە بە لایانەوە ئاسایی بیت سەگ لە ژن و منداڵ و پیری موسڵمان بەربدرێ… خۆزگە ئەوەم لە کەس نا لە ئێوە نەدیبا بەداخەوە کە دەبێ چەناڵەکاتان بەجێبێلم

  • @ramiarhussein3339
    @ramiarhussein3339 2 дні тому

  • @rawezhmahdi9988
    @rawezhmahdi9988 2 дні тому

    بريا وەک ئەوەی تا ئێستا بێدەنگ بوون و باستان ناکرد هەروا بمایەتەوە . با ئەو وێنەیەی هەمانبوو لە ئێوە هەروا بمایەتەوە. بێ خەوش....

  • @rebwarali8546
    @rebwarali8546 2 дні тому

    دەستان خۆش بۆ سەرجەم پۆدکاستەکانی پێشووتان بەلام بۆ ئەوەیان دەستان خۆش نەبیت ئاخر برا جوانەکەم ئەو شەرەی ئیستا لە غەزە روودەدات تۆ بەراوردی دەکەی بەم شەرانەی کە لە کوردستان روویداوە دەزانی خەلکی غەزە لە ئیستادا لە چ حالەتێکن دەزانی مندالەکانیان چۆن برسی کراون و ئەوەش بزانە جولەکە بەهیچ شێوەیەک مرۆڤ نییە چونکە لە سەدا ٨٠ یان رقێکی بۆگەنیان هەیە بەرامبەر بە موسلمانان بۆیە هیوادارم پۆدکاستەکەتان پرایڤت بکەن و زۆر سوپاس

    • @yusfhazhar6289
      @yusfhazhar6289 День тому

      سەت لە سەت قسەکەت ڕاستە

  • @banndeer77
    @banndeer77 2 дні тому

    وەڵاهی من زۆرم سوود و چێژ لە پۆدکاستەکانی ئێوە بینیوە بەڵام لەگەل هەنێک لە بیرو راکانی ئێوە نیم لەم بابەتە بەڵام هەرچۆنێ بێ نابێ لە وەرەقەیەکی گەورەی سپی بەسخاڵێکی ڕەش ببینی ........ دەستان خۆش

  • @rawezhnuraddin9185
    @rawezhnuraddin9185 2 дні тому

    ئەم کۆمێنتە دوای ئەوەی کە هەموو پۆدکاستەکەم سەیر کرد دەنووسم... ١. کێشەکە لەوێوە دەست پێ دەکات کە پێمان وایە ئەوەی ڕوو دەدات لە دراوسێکەمانە و هی ئێمە نییە بەڵکو وەک کەسێکی دوور یان بێگانەیەک دەڵێین هاوسۆزی خۆمان دەربڕیوە! ئەمە ئەو کێشەیەیە کە سنورە وەهمییەکانی سایکس بیکۆ بۆیان دروست کردووین، بۆ ئەوەی تێبگەن بۆچی ئەو خەڵکە وا دەکات دەبێت بزانن خەڵك هاوسۆزی بۆ دراوسێکەیان دەرنابڕن بەڵکو تەعبیر لە خودی خۆیان و ئازار و ستەملێکردنەکەیان دەکەن وەک مسوڵمان یەک ئوممەت کە چەند سنورێک کە لەسەر بنەمایەکی بێ مانا دروستکران ناتوانێت ڕێگر بێت لەوەی کە خۆم بە ساحێبی بابەتەکە بزانم نەک تۆ بێیت گلەیی زۆر هاوسۆزی کردنیشم لێ بکەیت! وەک پێغەمبەر د.خ دەفەرموێت مسوڵمانان وەک یەک جەستەن ئەگەر ئەندامێکی ئازاری هەبوو ئەوە هەموو ئەندامەکانی تریش هەست بەو ئازارە دەکەن، ئەمەی ئێوە باسی دەکەن ئەوەی پێغەمبەر نییە! ئێوە دەڵێن ئەوان جەستەیەکی ترن و ئێمەش جەستەیەکین پێمان ناخۆشە کە ئەوان وایان لێ دێت، بەڵام وەرنەوە با باسی جەستەی خۆمان بکەین جارێ! نەتەوایەتی ئەم ئەقڵییەتە دروست دەکات بەداخەوە! ٢. تۆ ناتوانیت بەراوردی کێشەی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین بکەین بە کێشەی نێوان ئێران و کوردستان بۆ نمونە، یەکەمیان کێشەی ئایین و بیروباوەڕە و دووەمیان کێشەی نەتەوە و ئایدۆلیژیایە کە هەر لەسەرەتاوە لەسەر بنەمایەکی هەڵە دروست بووە، وە ناشتوانیت بەراوردی ئەو هێزانە بکەیت کە لە غەززە نوێنەرایەتی مسوڵمانان دەکەن بکەیت بەو هێزانەی لە باکور و ڕۆژهەڵات نوێنەرایەتی کورد دەکەن و بڵێیت دەی خۆ هەردووکیان مسوڵمانان! بەجددی پێت وایە وەک یەکن؟! کێشەکە لەوێوە دەست پێ ئەکات تۆ ئەتەوێت بابەتی کێشەی ئیسرائیل و فەڵەستین تەنها وەک کێشەی نێوان دوو وڵات و دوو نەتەوە بخەیتە ڕوو، وە کێشەکەش ئەوەیە کە بابەتە بەو شێوازە نییە! ٣. هەر بۆ ئەوەی تێبگەن کە کێشەکە کورد نییە بۆ سودانیش هەمان بابەتە و پێمان ناخۆشە بەڵام بۆ گرنگی وەک فەڵەستین نییە؟ وەڵام دوبارەی ئەکەمەوە ناتوانیت بەراوردیان بکەین بەیەکتر ئەوەی فەڵەستین شەڕی خێر و شەڕی موتڵەقە شەڕی کافر و مسوڵمانی موتڵەقە، بەڵام سودان شەڕی ناوخۆیە تاڕادەیەک هەردوولا بەناویش بێت مسوڵمانن هەروەک یەمەن و سوریا و هتد کە ئەوانەش هەموو گرنگن قسەیان لەبارەوە بکرێت بەڵام لە کۆتاییدا بابەتەکە زۆر جیاوازە! وە ئەوەی لە فەڵەستین ڕوودەدات ڕەبتێکی ڕاستەوخۆی هەیە بەوەی کە لەهەموو وڵاتانی ئیسلامی ڕوودەدات... ٤. بۆ خەڵکی دەرەوە بەو شێوەیە بیر لە کوردستان دەکاتەوە؟ چونکە خەڵک میلەتەکە نابێت بەڵکو ئەو میدیا و دەزگا ڕەسمی و حکومەت و خەڵکە ناسراوانە دەبینێت کە تەعبیر لە تۆ ئەکەن لە دەرەوە، وە بەراستی وێنەیەکی باش نیشان نەدراوە! ئاڵای ئیسرائیل لە ڕیفراندۆم! گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمریکا لە ڕؤژهەڵاتی ناوەڕات لە هەولێرە! وە کوردستان مۆڵگەیەکی سەرەکییە بۆ کۆبوونەوەی هێزە ڕۆژئاواییەکان لەم ناوچەیە... ٥. خاڵی کۆتایی ئەو خاڵانەی سەرەوە زیاتر بۆ بینەرەکانن و ئەوانەی کۆمێنتەکان دەبینن، بەڵام ئەم خاڵە بۆ ئەو دوو برا بەڕێزە بە تایبەت هەروەک خۆتان زۆر حەزتان لە وروژاندنی پرسیار و بابەتە و دەچن بەدوای شتدا حەزدەکەم لێکۆڵینەوە و بیرکردنەوەیەکی ورد لە خودی هەستینەتەوایەتی و بیرکردنەوە لەسەر ئەساسی نەتەوە و نەتەوایەتی بکەنەوە بە لۆژیک و ئەقڵ و بنەماکانی ناو ئایین نەک هەست و سۆز، بزانن ئایا تا چ ڕادەیەک هەستی نەتەوایەتی دروست و لۆژیکییە و ئایا نەتەوە هیچ شتێکی لەسەر بونیاد دەنرێت؟ وەک دروستکردنی دەوڵەت و هەستی خۆشەویستی و ڕق و دۆست و دوژمن و..هتد لەسەر ئەساسی نەتەوە؟ دەزانم کەرکویبوونتان زۆر کاریگەری لەسەر ئەوە هەیە بیری نەتەوەیی زاڵبێت بەسەرتانا بەس وەک خۆتان دەڵێن نەوەک دوای تەوژم و خەڵکە عامەکە کەوتبن، تکاتە جارێکی تر لە سفرەوە بیر لەو بابەتە بکەنەوە چونکە ئێمە چەنێك دەسەڵاتمان بەسەر نێربوونماندا هەبووە ئەوەندەش دەسەڵاتمان بەسەر کوردبوونماندا هەبووە چۆن دەکرێت لەسەر شتێک کە هیچ دەسەڵاتێکمان بەسەریدا نەبووە بیروباوەڕ و کردار بنیات بنێین، ئەمە تەنها بۆ کوردایەتی وانییە بۆ هەستی نەتەوایەتی هەموو نەتەوەیەکی تریش هەمان ڕام هەیە...وە باسی شتێکی مەحاڵ ناکەم و بڵێن ئەی چۆن دنیا بەڕێوە بڕوات و وڵات و خۆشەویستی نیشتیمان چؤن بێت چونکە خودی نەشناڵێزم سەد ساڵێكە دروست بووە! هیوادارم پەیامەکەم گەشتبێت تکایە ئەم خاڵی کۆتاییە بەدوایدا بچن...ڕێزم

  • @SadLilith---
    @SadLilith--- 2 дні тому

    #فەڵەستین و غەزە کێشەی کورد نییه. #تەنیا کورد و کوردستان گرنگە ❤️☀️💚. #هەر بژی کورد و کوردستان. ❤️☀️💚✌️

  • @RoziRebwar-t9j
    @RoziRebwar-t9j 2 дні тому

    چەند خاڵێک کە لام گرنگە زۆر بە کورتی ئاماژەی پێبدەم: ١.سەرەتا پرسی فلسطين پرسی دینە و پرسی کورد پرسی نەتەوەییە. وە پشگیری فلسطين هەرگیز نەبۆتە ڕێگر لە پرسی کوردایەتیمان وە ئەم دوو پرسە دژی یەکتر نین تا نێوانیان هەڵبژێرین بەڵکو پشتگیری فلسطين و اسرائیل دژبەیەکن کە بچووکترین پشتگیری بۆ اسرائیل پشتگیری کردنی زوڵمە لەگەڵ مرۆڤێکی هاوسەنگ یەک ناگرێتەوە... ٢.لە کۆتایدا ئێمە پشتگیر و سەیرکەری میدیایەک یان چەند میدیایەکین جا با ئەو میدیایانەبن کە پشتگیرن بۆ بابەتە گرنگ و خزمەتکەر بە مرۆڤایەتیمان وەک پرسی فلسطين. وەک بینەرێکی لە مێژینەی دیوەخان بەڕاستی لام سەیرە بەو شێوە ڕەها و هەڕەمەکیە باس لە پرسێکی هێندە گرنگ ئەکەن بێئەوەی هیچ پسپۆڕک سەرچاوەیەکی ڕوون و جێگیر بهێن.

  • @DrSumy-cn4xs
    @DrSumy-cn4xs 2 дні тому

    ئەو خەڵکەی کۆمێنت بۆ ئەوەنە ئەقڵیەتیان و بیر کردنەووە یان بچوکو سنوردارە؟؟؟

  • @rozhgarali98
    @rozhgarali98 2 дні тому

    وە هەتا ئەتوانن پشتگیری فەلەستین بن گوێ مەدەنە سۆشییال میدیا باخوێنمان لەگەڵ خوێنیان بێ لای من لەپێش هەموو شتێکەوەن هەرگیز ساردمەبنەوە لەپاڵ پستکردنیان وەک ناتوانین لەگەڵیان بین بەچەک با پۆستو قسەو دڵمان لەگەڵیان بین.، وە گەر ئەوەی فەرضەلەسەرمان ئەبوو ئێستا ئێمە لەگەڵ ئەوان باین نەک لێرەوە بەس قسەی زلمان کردبا

  • @rozhgarali98
    @rozhgarali98 2 дні тому

    سەرەتا دەستخۆش ، بۆ بابەتی ئەوەی کە چی پۆست ئەکەیوو چیش لات گرنگ نیە هەرکەسەو بەپێی ئوەی لەناخیا بەبیروو باوەڕیا گوزەر دەکات چی گرنگی پێئەدا چیش وەلا دەنێ ، مەرج نیە شتێ کەپۆستەکەیت حەزت پێی بێ زۆرکات باسی خراپیەکانی ئەکەی بێگومان سۆشیال میدیاو وە ئەوەی گەنجی ئێمەو خەڵکمان پێوەی خەریکن هەدەفی ڕۆژ ئاوایە کەگرنگی بدەین بەشتانێک لە بابەتە ئەساسیەکە دوورمان خاتەوە ، بۆمەسەلەی غەزە یەکەم ئەمە خاکی خودایە دوای ماڵی بەیت کەعبە دووەم مزگەوتە لەسەر زەوی کەوایە هی خواپەرستانە ، پاشان جولەکە یەهودی نەیان وێرا بچنە ئەوخاکە بەمووسایان وت علیە سلام خۆتو خواکەت ڕزگار ی کەو ئێمە دەچینە ناوی !!!، ئێستا ئەڵێن خاکمانە پاشان هەرکەس ئەوخاکەی داگیر کردبێ قەتڵو عامی تیا کردووە غەیری مووسڵمان ئیمامی عوومەر کە فەلەستینیان گرت دەستی نەدا لەهیچ خەڵکێکو ئاینێکی جیاواز بە پەرستگاکانیشیانەوه ، پاشان بەعام لەهەموو دنیا زووڵم لە مووسڵمان دەکرێ سەرەڕای ئەوڕێژە زۆرەشمان بەڵام فەرموودەی پێشەوامانی لەسەرە کەوەک کەفی دەریاین زۆرینو بەڵام سوودمان نیە لەوپەڕی بێدەسەڵاتیاین ئەمەش بەهۆی ڕاست نەبوونمان لەگەڵ خۆمانو خوای خۆمان ، وەدیارە لەکۆتاییە ئەم حاکە ئەکەوێتەوە دەست مووسڵماان ، بەڵام ئەوەی خوای گەورە بەسەر ئەوخاکەو خەڵکی ئەوخاکەی داهێناوە بەهۆی ئیمانی بەرزیانەوەیە خودا شتێک نادا بەسەر کەسێک کەتوانای نەبێ ، پاشان بەهۆی وەک خۆتن وتتان هەندێ مەسەلەی سیاسی وڵاتانەوە ئەبینین زووڵم لەهەموو شووێنێ هەیە کەچی میدیا تەنها یەک شووێن پیشان ئەدا بێگومان خۆیان ویستیان وایە وەپاشان سەرەڕای ئەم هەموو بڵاوکراوانەش هیچ بۆ ئەو خەڵکە نەکراوە ، بەڵام ئێمە گەنجین هەرچی دەبێ نابێت مێشکمان بشۆردرێتەوە لەلایەن ڕۆژ ئاواو میدیاکانەوە ، ئێستاش ئەرمەنی وادەزانێ کورد دووژمنێتی چونکە عووسمانی کەئەرمەنییەکانی قەتڵوو عام کرد بە کورد کردی هەربۆیە لێک تێنەگەیشتن هەیە لەناو قەومەکان دواجار خوا مووسڵمانو هەموو کورد بپارێزێ ، ئێوەش سەرکەوتوو بن.

  • @bahasht7520
    @bahasht7520 2 дні тому

    ‏‪3:58‬‏ 😂😂کاکە ئەژی ئەونە بێدەنگە ژنی هێناوە😊😅

  • @sarazayto_
    @sarazayto_ 3 дні тому

    ئەم نمونەیەی کاک هەژیر هیچ لە شوێنی خۆیدا نیە یانی قودس کە سێیەم روگەی مسوڵمانانە ماڵی جیرانەکەمانە و نەچین بە دەمیەوە کە پێغەمبەر( ‌صلی اللە علیە وسلم) فەرمانمان پێدەکا ئەگەر مەککە روخێنرا رووبکەینە مزگەوتی ئەقصاو ئینجا نوێژ بکەین ئەی کامە ماڵ هی ئێمەیە تا زوتر بچین بەدەمیەوە ؟

  • @sodiumhyrdride
    @sodiumhyrdride 3 дні тому

    هیوادارم کەس نەبێتە ڕێگر لەبەردەم دەربڕینی بیرکردنەوە کاتتان. تەبعەن زۆر کەسیش هەن هاوڕای ئێوەن لەوانەبە کۆمێنتیان نەکردبێ، چونکە دائیمەن گەر لەکەڵ شتێک هاوڕا بی ئاساییە بەڵام خەڵک کە حەزی لە شتێک نەبوو ئیتر زیاتر هجوم دێنن بۆیە سەیرەکەی کۆمێنتی ئەوانەی هاورا نین زۆر زیاترە..

  • @sodiumhyrdride
    @sodiumhyrdride 3 дні тому

    بە پێچەوانەی ئەوانی تر ، زۆر هاو ڕاتانم. من ماوەیەک پێش ئێستا هەندێ هاوڕێم هاتنە لام باسی ئەو شتانەمان ئەکرد، وتم تورکیا و ئێران غەدرێکی زۆریان لە کورد کردوە، حەز ناکەم گوێ لە گۆرانیەکانیشیان بگرم! برادەرەکم گۆتی: وڵا تورکیا پیاو کوڕی پیاوە چونکە پشتگیری خۆی بۆ فەڵەستین ڕاگەیاندووە. ئەمنیش گۆتم ئەدی ئەو هەکوو تۆپ و تەیارە و شەڕەی لەگەڵ ئێمەیان کرد؟ هەر نکۆڵیان ئەکرد و ئەیانوت کوردستان بویتە شوێنی حیزب و خۆزگا لێرە نەئەبووم و نازانم چی! باشە بۆ دەستخۆشی لە تورکیا ئەکەی ئەوەندە غەدرەی لێتکرد ئەی ئەوانەشی بە تۆپ و تەیارەی تورکیا مردن مرۆڤ نەبوون ؟ من لەبەر ئەوە قسە ئەکەم چونکە خۆم ئەزانم چەن بۆ کارەساتێکی کوردستان پێم ناخۆشە واش بۆ فەڵەستین پێم ناخۆشە. لەو کاتە وام بیر ئەکردەوە واز هێنان لەو ئەقڵیەت و لەو هاورێیانە باشترین شتە! کە تەنها یەک شتیان لەبەر چاوە. گەر کوردستان زوڵم بکا هەڵوێستە ئەکەم، گەر تورکیا بیکا هەر وا دەکەم، گەر ئیسڕائیلیش بیکا هەر وا دەکەم. بەڵام ئەو چ شتێک وای لێ کردبوو دەستخۆشی لە تورکیا بکا بەڵام خۆی لەوپەڕی مرۆڤبووندا دەبینی کە پشتگیری فەڵەستین دەکا لێرە ئەوەی دیتم هەموو دوڕویی بوو چونکە خراپە هەر خراپەیە چ تورکیا بێ چ ئیسڕائیل بەس ئەو دەستخۆشی لە تورکیا ئەکرد و نەفرەتیش لە ئیسڕائیل! هیوادارم پەیامەکەم گەیشتبێ، پەیامی ئێوە بەمن گەیشت ئەوەی تاقەتی بیرکردنەوەی نەبێت بڕوا ناکەم لە قسەکانی ئێوە تێ بگا. سوپاس بۆ بیرکردنەوە رەخنەییەکان و پرسیارەکان... خودایە موسڵمانانی غەززە بپارێزی

    • @SadLilith---
      @SadLilith--- 2 дні тому

      کوردی باشور زۆر خوێڕین، هەرچەن خۆم کوردی باشوورم بەڵام لە کوردی باشور خوێڕی تر و جاش تر نەبۆتەوە، بەس کوردی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات پیاون و کوردی چاکن و هۆشیارن

    • @sodiumhyrdride
      @sodiumhyrdride 2 дні тому

      @@SadLilith--- ناتوانم بڵێم هەموویان هی باشیشی تیایە چ لە نەسلی کۆن چ هی نوێ ئێستا خەریکن هۆشیار ئەبنەوە ڕقیان لە تورکیا و ئەوانەیە بەس هی خۆ بەکەمزانیشی زۆر تیایە🤦🏻‍♀️

  • @sodiumhyrdride
    @sodiumhyrdride 3 дні тому

    بەس وشە ئینگلیزیەکان کەم کەنەوە! دەستـخۆش

  • @AhmedAhmed-h1q
    @AhmedAhmed-h1q 3 дні тому

    میوانداری مامۆستا محمد مسعود بکەن

  • @lonafars612
    @lonafars612 3 дні тому

    ئەوە ڕای ئێوەیە، بەڵام ئێوەش لەکۆتاییدا مرۆڤن، مەرج نییە هەموو بیرکردنەوەکانتان ڕاست بێت!! ئەو بەراورد کردنەی کە ئێوە ئەیکەن دروست نییە: 1.لەبەر ئەوەی ئەقسای پیرۆز یەیەکێکە لە موقەدەساتی موسوڵمانان ئێستا لەلایەن ڕژێمی زایۆنی دڕندەوە لە موسوڵمانان داگیر کراوە کە قیبلەی موسوڵمانان بووە ، وە شوێنی شەو ڕەوی پێغەمبەری ئازیزمانە ( درودی خوای لەسەر بێت) وە شەڕی خەڵکی فەلەستینیش بۆ ئەوەیە کە ئەمە شەڕی من و تۆی موسوڵمانە شەڕی ئومەتێکی ئیسلامی خەوتووە کەتەنانەت پشگیریەکیشی پێ زۆرە لە سۆشیاڵ میدیاوە ، ئەمە شەڕە ئەو خەڵکە بەعیزەتە بە گیان و ماڵی خۆیان ئەیکەن! 2. ئێوە بەراوردی سووتانی بازاڕی هەولێر ئەکەن بە غەزە ! بەراوردێکە هیچ بنەمایەکی نییە! غەزە وا هەمووی سووتاوە خەڵکی نەک بازاڕەکانیان بەڵکو منداڵەکانیان بەسەری بڕاو وسووتاوی ئەبین، وڵاتەکەیان هەمووی سووتاوە، نەخۆشخانەکان ، قوتابخانەکان ، تەنانەت ئەو چادرانەی کە تەرمی شەهیدانی لێیە بۆردومان ئەکرێ، ئێمە کە ئیدانەی ئەوە دەکەین کە لە فەڵە ستین ڕوودەدات مانای ئەوە نییە کە ئێمە نەتەوەی خۆمان خۆش ناوێت ، کوردستان پارچەیە کە لە دڵی ئێمە ، بەڵام ئەوەی بەسەر فەڵەستین دێت لە جینۆساید زیاترە وە ئێستا بابەتێک شایەنی ئەوە بێت تیشکی بخرێتە سەر وە گەورە بکرێت دۆسیەی فەڵە ستینە. 3.موسوڵمانان وەک یەک جەستەوان ئەگەر شوێنێکی ئەو جەستەیە ئێش بکات ، ئەوە هەموو بەشەکانی جەستە ئێش دەکەن. 4. خۆزگە شتێکی زیاترمان لەدەست ئەهات بۆ فەڵەستین ، بەڵام تاکە چەکی دەستی ئێمە سۆشیاڵ میدیایە کە بەڕاستی ئەوەش لەلاوازی ئیمانمانەوەیە.

    • @SadLilith---
      @SadLilith--- 2 дні тому

      فەڵەسطین کێشەی کورد نییه

  • @yami2529
    @yami2529 3 дні тому

    دەستانخۆش❤

  • @payam802
    @payam802 3 дні тому

    دەستەکانتان خۆشبێ بەجدی بابەتێکی زۆر گرینگ بوو ❤، ئێمە کاتێک قەرار لەسەر شتێک ئەدەین ئەبێ لە قوڵای بابەتەکە ورد بینەوە ، زۆر کات بیروڕا هەڵەکانمان هۆی ئەوەیە تەنیا بە ڕوکەشی شتەکە بڕیار ئەدەین ناچین بە وردی بە دوای بابەتەکە بگەرێین.

  • @rastynawzad8768
    @rastynawzad8768 3 дні тому

  • @zanwerjackson
    @zanwerjackson 3 дні тому

    sairkrdny har pod castektan wak xwendnaway ktebexaka keep great and good luck

  • @yosra.kurd_.
    @yosra.kurd_. 3 дні тому

    Dast xush galak jmêja mn dviya kasak b vî shêwayi lsar vê masalê baxvit, hngu galak jowan shkovakr 👏🏻👏🏻🌷🌺

  • @anoomar4284
    @anoomar4284 3 дні тому

    پێویستە هەموو کوردی سەیری ئەم پۆدسکاتە بکات ئەوەی دژیەتی ئیلا لیی حاڵی نەبوە دەستان خۆش بێت بابەتێکی گرینگتان وروژاند خەڵک کەوتبەنە گێژاوێکی سیاسی و میدیاکانەوە قسەی زۆر هەیە لەسەری بیڵێم بەڵام بەڕاستی جێی دەست خۆشییە کە ئاوا بەجوانی و بە کورتی باسی بابەتێکی هەستیار ئەکەن کە تا ئیستق زۆرینەی خەڵک لێی تێناگا و نایەوێ قەناعەت بێنێت شەڕی دین نییە و شەری نەتەوە ئیسرائیل بۆی گرینگ نییە مسوڵمان ئەکوژێ یان مەسیح یان هتد گرینگ خاکەکە داگیر کات دوبارە دەستان خۆش بێت سەرفراز بن ❤

  • @AsyaHabib
    @AsyaHabib 3 дні тому

    کاکە گیان ئەم بابەتە بەڕاستی کەسی خۆی پێویستە، چاوەڕێی ئەوەمان نەئەکرد ئەوەندە بە بچووکی تەماشای بکەن کە هیچ میوانێکی شارەزای بۆ بانگهێشت نەکەن، ئەمە یەکەم.. دووەمیش، بۆچی هەرکات دڵمان بسوتێ بۆ بۆ ئەو بەندە تایبەتانەی خودا هەندێ کەس خول خول بابەتەکە ئەهێنێتەوە سەر کوردایەتی گوایە خۆشمان زوڵممان لێ کراوە؟ باشە زوڵم کراوە بەڵام ئەمە بیانووە بۆ ئەوەی لاشەی پارچە پارچە بووی ئەو منداڵانەمان بیر بچێ؟ ئاوارەییمان دیوە زیاتر لە ئێمە بینیویانە.. برسێتیمان دیوە زیاتر لە ئێمە دیویانە لەسێدارەدانمان دیوە ئەوان ئەسوتێنرێن سەگیان تێبەرەدرێ پارچەپارچە ئەکرێن گەمارۆ ئەدرێن هەرچی هاوکارییان پێ بکات بە دەستی خوێناوی وەری ئەگرن مناڵیان بەبێ دایک و باوک ماوەتەوە بەڵام ئیمانیان شتێکی دیکەیە! تکایە دوو شتی جیاواز تێکەڵ مەکەن.. کوردایەتی بەجێی خۆی، موسوڵمانێتیش بەجێی خۆی با وا بیر نەکەینەوە کە ئەتانەوێت چرای ئەم بابەتە بکوژێننەوە بە پۆدکاستێکی خۆتان تەنها بۆ ئەوەی گلەیی باسنەکردنیتان نەیەتە سەر تەنها بە بۆچونی خۆتان پێمان بڵێن: ئیتر ئەم بابەتە باس مەکەن خۆشمان زوڵم لێکراوین!! شتی وام چاوەڕێ نەئەکرد لە ئێوە

  • @coolme8663
    @coolme8663 3 дні тому

    مەعلوماتێکی سەریع؛ ئایا دەزانن نەخشەی ئیسرائیلی گەورە چۆنە؟ سێرچی بۆ بکەن بزانن چۆن خاکی کوردستانیش دەگرێتەوە لە پارچەکانی ڕۆژئاوا و باکور تەنانەت مەککە و مەدینەش دەگرێتەوە. سیاسییەکانیان بەئاشکرا بانگەشەی بۆ دەکەن تەنانەت ئەم نەخشەیە لەسەر یەکپۆشی سەربازەکانی هەیە

  • @coolme8663
    @coolme8663 3 дні тому

    "ئەمە داوودە دژی جالوت، نەک محمد (ص) دژی موسا" محمد ئەلکورد ئەگەر فڵستینت لەبیرکرد خۆتت لەبیرکرد کوردستانت لەبیرکرد. سەڵاحەددینی ئەیوبی دەگریا بۆ حەج بەڵام نەچوو کردی بەقوربانی ئەقسا و فڵستین. بۆ ئێمەش جیاواز نییە بپرسن بۆ وایکرد؟